ئەمریکا دوو ھەزار سەرباز ڕەوانەی عێراق دەکات

21/09/2021
ئەمریکا عێراق ھێز
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا دوو ھەزار سەرباز ڕەوانەی عێراق دەکات، بۆ پاراستنی پرۆسەی کشانەوەی ھێزەکان لەو وڵاتە.

ڕۆژنامەی (میدڵ ئیست)ی ئەمریکی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە پنتاگۆن ئاشکرایکردووە"  سەرباری ئەوەی ئەمریکا جەختدەکاتەوە ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە، بەڵام دوو ھەزار سەرباز ڕەوانەی عێراق دەکات، رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە" ئەو ھێزە پێکھاتووە لە سەربازانی پیادەی پاسەوانی نیشتمانی و ئەرکیان پاراستنی پرۆسەی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانە لە عێراق و ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکانە لەدژی داعش.