پەیکەری یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆما کەلە سەرەکەی دۆزرایەوە

09/05/2021
ئیمپراتۆری ڕۆما
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تۆری ھەواڵی" سی ئێن ئێن "ی ئەمریکی لە ھەواڵێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە ، دوای گەڕانی چەند تیمێکی شوێنەوا ناسان لە شارۆچکەی" ئەیزانیا " لە وڵاتی ئیتاڵیا پەیکەری کەلە سەری یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆما دەدۆزنەوە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ لە مەوپێش .

ھەر لەوبارەیەوە " فزانچیسکۆ جیانکولا "زانایی شوێنەوارناس دەڵێت ، تیمەکەمان لە کاتی گەران بەداوی ئاسەوای مێژوویەکان ھیچ کاتێک پێشبینی دۆزینەوەی ئەم پارچە مێژووە گرنگەمان نەدەکرت، پەیکەری کەلە سەرکە کێشی ٣٥ سانتیمەترە و مێژووەکەی  بۆ سەدەی ٢٠ پێش زایین دەگەرێتەوە وبەردی مەڕمەڕ دروستکراوە . 
 ئەوەی جێی سەرنجە، پەیکەری کەلە سەری یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆمایە لەسەردەمی گەنجیدا لەسەدەی ٢٠ پێش زایین  ئیمپراتۆر " ئۆگستس  ئۆکتافیان "ە .