فیلمی سینەمایی ئەزموون بەشداری لە فێستیڤاڵێک لە کۆریای باشور دەکات

18/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فیلمی سینەمایی ئەزموون کە لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد، شەوکەت ئەمین کورکی-یە، لە بەشی پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا، لە ٢٦ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بۆسان، لە کۆریای باشوور، نمایش دەکرێت.

پێشتریش، فیلمی سینەمایی ئەزموون، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کارلۆ ڤیڤاری لە وڵاتی چیک و نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" لە وڵاتی ئاڵبانیا کردبوو.


فیلمی سینەمایی ئەزموون "The Exam" چوارەمین فیلمی درێژی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"ە، کە لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش"ە و بەرھەمی ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە، لە دووھەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی نمایش دەکرێت بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی کونەپەپووی ئاڵتونی.