فەڕەنسا بەسەر شەپۆلی سێھەمی کۆرۆنادا سەرکەوت

23/04/2021
تیمێکی تەندروستی سەر بە شارەوانی فەڕەنسا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەڕەنسا بەسەر شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرکەوت، لە دژی درێژکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزیش، لە ئەڵمانیا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

حکومەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەسەر شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرکەوتوون و  لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئامارەکانی تووشبوون کەمیانکردووە، ئەوەش دەریدەخات ڕێکارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە، لە (١)ی ئایاریشەوە ڕێکارەکان کەمدەکرێنەوە و قەدەغەی گەشتی ناوخۆش ھەڵدەگیرێت.


لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاش، دژی درێژکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ھێشتنەوەی شوێنە گشتییەکان بە داخراوی، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، ئاڵۆزی و پێکدادانیش لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا ڕوویدا.