عەدنان درجال بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ھەڵبژێردرا

15/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە شاری بەغداد ھەڵبژاردن بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجامدرا، سەرەتا پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجامدرا، کە عەدنان درجال دوای کۆکردنەوەی ٤٨ دەنگ بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دیاریکرا.

ھەر یەک لە عەلی جەبار و یونس مەحمود بە بێ ڕکابەر بە جێگری یەکەم و دووەم دیاریکران ، دواتر ١٠ ئەندامی تر کە کۆتایان بۆ ژن بوو توانیان ببنە ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق.


جێی ئاماژەیە، گۆڤەند عەبدولخالق تەنھا کورد توانی بە کۆکردنەوەی ٤٨ دەنگ پلەی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە دەست بھێنێت. 

 



SWARA KARIM