سەدر: سوپای عێراق توانای ھەیە سندوقەکانی دەنگدان بپارێزێت
"موقتەدا سەدر" سندوقەکانی دەنگدان
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
"موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، سوپا ئەرکی پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانیان پێسپێردراوە و رێگری لە پێشێلکارییەکان دەکەن.
"سەدر" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەروەک چۆن سوپا بەرپرسە لە پاراستنی عێراق لە ھەڕەشە ناوخۆ و دەرەکییەکان، ئێستاش دەتوانن سندوقەکانی دەنگدان لە رۆژی ھەڵبژاردن بپارێزن، بە تایبەت کە ھەڵبژاردن پڕۆسەیەکی دیموکراسییە و خەڵک بە شەفافیەت و بەبێ ھیچ فشارێکی سیاسی دەنگ دەدەن.
وتیشی سوپای عێراق توانیوێتی شکۆی خۆی بەدەستبھێنێتەوە و ھێزێکن دوور لە حزبایەتی و مەزھەبی.
|