سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی: دۆسیەکەی د . میران دانەخراوە

14/09/2021
دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی د . میران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی .. لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێک بڵاو کراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محەممەدی ھەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی ھەموو لایەک بخەینەڕوو:


١) تۆمەتەکان رەت نەکراونەتەوە  و دۆسییەکە بە ھیچ شێوەیەک دانەخراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاکی بۆتەواو کردنی رێکارە یاساییەکان.

٢- دادگا لەبڕیارەکانیدا سەربەخۆیی تەواوی ھەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سکاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی کار دەکات و لەسەر داوای ھیچ کەسێک و لەخۆڕا دۆسیە ناکاتەوە و دۆسیە داناخات.

٣) یاسا لەسەرووی ھەموو لایەکە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەکات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەکانی داوا.