یەکەم پێشانگای گەشتیاری لە دھۆک بەڕێوەدەچێت

14/09/2021
پێشانگای گەشتیاری دھۆک
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رۆژانی ٢٧ تاکو ٢٩ی ئەم مانگە، بەبۆنەی رۆژی جیھانیی گەشتوگوزار یەکەمین پێشانگای گەشتیاری لە دھۆک بەڕێوەدەچێت .

چەندین کۆمپانیا و ھۆتێل و مۆتێل لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و عێراق و باکووری کوردستانەوە بەشداری پێشانگاکە دەکەن، پێشانگاکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و یەکەمینجارە پێشانگایەکی لەوشێوە لە پارێزگای دھۆک بکرێتەوە.