شاناز ئیبراھیم ئەحمەد:یەکێتی سەلماندوویەتی بەھێزبوونی لە بەغداد لە قازانجی ھەمواندایە

14/09/2021
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بانگەشە و ھەڵبژاردن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ ھەڵمەتی بانگەشە و ھەڵبژاردن رایگەیاند، ھەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگە، دەبێت بەیەکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان.


لەھۆڵی شەھید ئارام لەبارەگای مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، بەئامادەبوونی فە‌ھمی بورھان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان، لەگەڵ کادرانی مەکتەبەکە لەسنوری سلێمانی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد رایگەیاند: ھەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگە، بۆیە ئەرکی ھەمووانە بەیەکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان، بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانیان دەبێت پێگەی کورد لەبەغدا بەھێزتر بێت، یەکێتیش سەلماندویەتی بەھێزبوونی بەغداد لە قازانجی ھەموواندایە.
لای خۆیەوە، فەھمی بورھان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان رایگەیاند، داواکاری ھەمووان یەکریزی و یەک دەنگی کوردە، ئەوەتا یەکێتی و گۆڕان ئەو یەکڕیزییەیان دروستکردووە، بۆیە پێویستە ھەموومان پشتگیری بکەن و ببنە ھۆکاری دروستکردنی یەکدەنگی و یەکگوتاری کورد لەبەغداد، ئەمەش بە دەنگدان دەبێت بە لیستی ھاوپەیمانی کوردستان. وتیشی: دەنگدان مافێکی یاسایی و دیموکراسی و دەستوری ھەموو تاکێکەو ئەم دەنگدانەش بۆ دیاریکردنی نوێنەری ڕاستەقینەو بەرگریکاری مافە نەتەوەیی و داراییەکانی خەڵکی کوردستانە.