وڵاتانی کۆمەکبەخش لە کۆنگرەی ژنێڤ زیاتر لە یەک ملیار دۆلاریان بۆ ئەفغانستان کۆکردەوە

14/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە کۆنگرەی کۆمەکبەخشان لە "ژنێڤ"، زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بۆ "ئەفغانستان" کۆکرایەوە.

"مارتن گریفیس" بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، لە کۆی سێ ھاووڵاتی ئەفغانی یەکێکیان بە ئەستەم خۆراک پەیدا دەکات و توانیوویانە لەو کۆنگرەیە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کۆبکەنەوە. 


ھاوکات "ھایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بڕی ھاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ "ئەفغانستان" بە تێکڕای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکەن و پلانیشیان ھەیە کە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی تر بۆ ئەو وڵاتە تەرخان بکەن. 


"لیندا توماس" باڵیۆزی ئەمریکاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە بڕی ٦٤ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پێشکەش دەکەن و مەرجی ئەوەیان ھەیە کە بزووتنەوەی "تاڵیبان" بە نوسراو پابەندی بە پێشکەش کردنی ھاوکارییە مرۆییەکان و پاراستنی مافی ژنان و کەمە نەتەوەکان ڕابگەیەنێت.