ھەسەدە دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆرستی لە حەسەکە ڕاگەیاند

14/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆرستی داعشی لە حەسەکە ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە ھەڵمەتێکی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ڕیفی حەسەکە، دوو تیرۆرستی شانە نوستووەکانی داعشیان دەستگیرکردووە، کە یەکێکیان سەرکردەی یەکێک لە شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە بووە لە حەسەکە و دەوروبەری و لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک پەلاماری تیرۆرستی بۆ سەر پێگە ئەمنییەکانی حەسەکە  ئەنجامداوە.


ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەڵمەتەکەدا کە بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجامدراوە، دەستبەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی تیرۆرستانی داعشدا گیراوە.