لە بەریتانیا ١.٢٪ی وەرگرانی ڤاکسین بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

14/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تەنھا ١.٢٪ی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا، ٥١ ھەزار و ٢٨١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی گیان لە دەستدانیش بە ڤایرۆسەکە لە ١٣٠ ھەزار کەس نزیک دەبێتەوە.


نەدیم زەھاوی وەزیری ڤاکسینەکانی بەریتانیا، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، پشتیوانی لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ بەکارھێنانی یەک دۆزی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵ کرد.