زیاتر لە ١٥ گوندی دەڤەری سورچیان لە ئاکرێ کێشەی ڕێگەوبانیان ھەیە

14/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زیاتر لە ١٥ گوندی دەڤەری سورچیان لە ئاکرێ ١٠ ساڵە گرفتی خراپی ڕێگەوبانیان ھەیە، لەلایەن بەرپرسانیشەوە بەردەوام بەڵێنی چاککردنی ڕێگەکانیان بە خەڵکی ئەو گوندانە دەدرێت، ھاووڵاتیان و شۆفێرانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەھۆی خراپی ڕێگەکانەوە زیانی زۆری ماددیان پێگەیشتووە.

قائیمقامی قەزای ئاکرێش دەڵێت، بە کوژمەی زیاتر لە ٦ ملیار دینار چەند پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێن و ڕێگەی چەند گوندێکی دەڤەری سورچیان چاک دەکرێن.