ھەناردەی تورکیا بۆ سعودیە نزیک بوەتەوە لە سفر

08/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی ناکۆکی سیاسی و زیادبونی گرژیەکانی نێوانیان، حکومەتی سعودیە بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ بایکۆتی کاڵاو شتومەکی تورکی کرد، بەھۆشیەوە ھەناردەی تورکیا بۆ سعودیە نزیکبۆتەوە لە سفر.

بەپێی داتایەکی کۆمەڵەی ھەناردەکارانی تورکیا ناردنی کاڵاوشتومەکی تورکی بۆ سعودیە بەرێژەی ٩٤.٤% کەمیکردوەو گەشتووەتە یانزە ملیۆن دۆلار.

پێگەی ئەلکترۆنی (پی ئەی ئینتلیجێنس) تایبەت بەشیکاری ئابووری و سیاسەت ئاماژەی بەھەوڵەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا کردوە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ سعودیە و پێدەچێت لەپێناو ئاسایکردنەوەی ھەناردەی وڵاتەکەی چاوپۆشی لەکەیسی کوشتنی جەمال خاشقچی بکات لەناو باڵیۆزخانەی سعودیە لە تورکیا و ململانێکانیان لەسەر لیبیاش کۆتایی پێبھێنن.