زنجیرەیەک تەقینەوە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دەکاتە ئامانج

08/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ئەفغانستان بەھۆی زنجیرەیەک تەقینەوە، لانی کەم ١٠٠ کەس کوژران و برینداربوون.

زنجیرەیەک تەقینەوە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی کردە ئامانج، و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٤٠ کەس کوژران و لانی کەم ٦٠ کەسیش برینداربوون، کە زۆرینەی قوربانییەکان خوێندکارن. 

ھێزە ئەمنییەکانیش رایانگەیاند، تەقینەوەکان تیرۆریستی بووە و لە رێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمب رێژکراوەوە بووە کە ژمارەیەک خوێندنگەی کچان کراونەتە ئامانج.

تائێستا ھیچ لایەنێک بە رەسمی بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی کابوڵی نەگرتووەتە ئەستۆ.