جموجۆڵەکانی داعش لە سنووری قەزای داقوق زیادیکردووە

08/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوابەدوای زیادبوونی جموجۆڵی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان، قەزای داقوق کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی کەرکوک-بەغداد، یەکێکە لەو ناوچانەی داعش زۆرترین پەلاماری تێدا ئەنجام دەدات.

شەوانە تیرۆریستانی داعش لەسنوری داقوق پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن و زیانیان پێدەگەیەنن، شەوی رابردوش ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سنوری چەمی ڕۆخانە لە قەزای داقوق ھەڵمەتێکی پشکنینیان ئەنجامداوە و چەند حەشارگەیەکی داعشیان لە سنورەکە ئاشکرا کردووە و تەقاندوویانەتەوە.