لقی ھەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان ئاماری تووشبووانی تالاسیمیای بڵاوکردەوە

08/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لقی ھەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان ڕایگەیاند، ٩٦٣ تووشبووی تالاسیمیا لە ھەولێر تۆمارکراون کە ٣٠ تووشبوویان لە ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمارکراون.

(سروە عەلی) وتەبێژی لقی ھەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان لە ڕۆژی جیھانی تالاسیمیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ٩٦٣ تووشبووی تالاسیمیا لە سەنتەری تالاسیمیا لە شاری ھەولێر تۆمارکراون، لە ھەرێمی کوردستانیش ٣ ھەزار و ٥٠٠ تووشبوو تۆمارکراون.


وتیشی، تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە ھەولێر ٣٠ تووشبووی تالاسیمیا تۆمارکراون.