ئێران کەشتییەکی نەوتھەڵگری رەوانەی لوبنان کرد

04/09/2021
ئەمریکا ئێران کەشتی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، ئێران کەشتییەکی نەوتھەڵگری ھەناردەی لوبنان کرد.

حکومەتی ئێران کەشتتیەکی نەوتھەڵگری رەوانەی دەریای سور کرد بۆئەوەی لە سنورە ئاوییەکانی سوریاوە ھەناردەی لوبنانی بکات و حزبوڵای لوبنانیش ھاوکاری گەیاندنی کەشتییەکە دەکات.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش بڵاویکردووەتەوە، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کەشتییەکە دەگاتە بەندەری بانیاسی سوری و لەوێشەوە روو لە لوبنان دەکات. رۆژنامەکە دەڵیت، ئەم کارەی ئێران روبەڕوبوونەوە و شکاندنی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر تاران، سوریا و ئێرانیش بەو کارە دەیانەوێت کاردانەوەی ئەمریکا بزانن.