بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بە فڕۆکەیەکی بێفڕکەوان کرایە ئامانج

08/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بە فڕۆکەیەکی بێفڕکەوان کرایە ئامانج.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و دوای ئەو پەلامارە باری نائاسایی لە بنکەکەدا ڕاگەیەنراوە و سەرجەم دەروازەکانی داخراوە، ھاوکات فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.


ئەو ھێرشە چەند سەعاتێک دوای ڕادەستکردنی بڕێک تەقەمەنی دێت بە ھێزەکانی سوپای عێراق کە بە نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلار مەزەندە کراوە.


ھەفتەی ڕابردووش ئەو بنکە ئاسمانییە کراوەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.