ئێران ھەناردەی رۆژانەی غازی بۆ عێراق کەمکردەوە

01/09/2021
ئێران ھەناردەی غاز بۆ عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئێران ھەناردەی رۆژانەی غازی بۆ عێراق کەدەکاتەوە، وەزارەتی کارەبای عێراقیش ئاشکرایدەکات، بەھۆیکەمبوونەوەی ھەناردەی غاز، ٥٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەمبۆتەوە.

 وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو غازەی لە ئێرانەوە ھاوردە دەکرێت لە ٤٩ ملیۆن مەتر سێجاوە لە رۆژێکدا بۆ ٨ ملیۆن مەتر سێجا کەمبۆتەوە، بەھۆشیەوە نزیکەی ٥ ھەزار و ٥٠٠ مێگاوان کارەبا کەمبۆتەوە.  وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی وزەی ئێران و باڵیۆزخانەکەیان لە "بەغداد" لە پەیوەندیدان بۆ زانینی ھۆکاری کەمکردنەوەی ھەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق.