بایدن: ھەست دەکەین ئێران جددی بێت لە دانوستانەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

08/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە، حکومەتی ئێران جددیە لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا ڕایگەیاند، ئیدارەی واشنتۆن پێی وایە تاران جدی بێت لە دانوستانەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە، بەڵام دیار نییە ئێران تا چەند جددیە لە پابەند بوونی بەم پرسە. ڕوونیشیکردەوە، تاران و واشنتۆن تا ئێستاش لە قۆناغی دانوستاندان.


لەلایەکی تریشەوە، ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڵاویکردەوە، ئەگەری زۆرە ئێران و ئەمریکا لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا پرسی پابەندبوونی ھەردوو وڵات بە دانوستان و ڕێککەوتنی ئەتۆمی، یەکلایی بکەنەوە.