لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاڤا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بە نایاسایی وەسف دەکەن

07/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاڤا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بە نایاسایی وەسف دەکەن.

ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان پێیان وایە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا کە بڕیارە ٢٦ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، نایاساییە بە تایبەتی لە کاتێکدا کە تا ئێستاش سوریا لە شەڕی ناوخۆییدایە و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بەدی ناکرێت، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستاش چەندین ملیۆن ھاوڵاتی ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە بۆ سوریا.