پاریس: سیاسییەکانی لوبنان لە بەردەم چارەنووسی خۆکوژی بە کۆمەڵدان

07/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ھۆشداری دەدات لە (خۆکوژی بە کۆمەڵ)ی سیاسییەکانی لوبنان.

(جان ئیف لۆردیان) وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە سەردانەکەی بۆ بەیروت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، سیاسییەکانی لوبنان شکستیان ھێناوە لە پێکھێنانی حکومەت و ئەنجامدانی چاکسازی و بەرگرتن لە ھەرەسھێنانی ئابوری وڵاتەکەیان. وتیشی، سیاسییەکان لە بەردەم (خۆکوژی بە کۆمەڵ)دان.


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕوون بووەتەوە کارەکتەرە سیاسییەکانی لوبنان بەرپرسیاریەتی ئەو ڕەوشە ھەڵناگرن کە وڵاتەکەیانی تێکەوتووە، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، فشار بکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە لوبنان.