سوپای پاسداران: ئەمریکا لە عێراق لەژێر فشاری سیاسیدایە

07/05/2021
سوپای پاسدارانی ئێران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە ناچارییە و ھەڕەشەش لە تەلئەبیب دەکات.

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئاسانە بتوانرێت بازرگانی دەریایی ئیسرائل پەکبخرێت و ئەو وڵاتەش بۆ یەکەمجار بە درێژایی مێژوو چووەتە ھەڵوێستی بەرگرییەوە.
 حسێن سەلامی، ئاماژەی بۆ ئەوشکردووە، ئەمریکا ناچارە ھەنگاو بە ھەنگاو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بەجێ بھێڵێت، لە ئەفغانستان بەشێک لە ھێزەکانی کشاندووەتەوە، لە عێراقش لەژێر فشاری سیاسی و گرووپەکانی بەرگریدایە بۆئەوەی ھێزەکانی بکشێنێتەوە.