فراکسیۆنی یەکێتی: بریارەکەی دادگای پێداچوونەوە پێشھاتێکی مەترسیدارە

07/05/2021
فراکسیۆنی یەکێتی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەبریاری دادگای پێداچوونەوە بۆ سزای زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان، رایدەگەیەنێت، پەسەندکردنی بڕیارەکە فشار و سێبەری سیاسی و حوکمی پێشوەختەی بەسەرەوە دیارە، ئەوەش نەنگییەکی گەورەیە بۆ سیستەمی دادوەری و کاریگەری نەرێنی دەبێت لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان بۆ لەکەدار بوونی ناو ناوبانگی ھەرێم و ئەزمونە حوکمرانیەکەی .

فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایانگەیاندووە، بریارەکەی دادگای پێداچوونەوە پێشھاتێکی مەترسیدارەو سەروەری یاسای لەھەرێم خستۆتە ژێر پرسیارەوە، ھەربۆیە نابێیت رێگە بدرێت لە ژێر ھەر و پاساوێک دادگا بکرێتە سەنگەری کپکردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسک کردنەوەی فەزای کاری مەدەنی ، داواش لەسەرۆکی ھەرێم دەکەن لەپێناو پاراستنی سومعەی ھەرێـم دەستەڵاتەکانی خۆی بەکاربھێنیت ئەو لادانە راستبکاتەوە .