پیشبینی دەکرێت نرخی یەک بتکوین بگاتە ملیۆنێک دۆلار
کوردسات نیوز
ئولی ڵیچ شارەزا لە بواری دراوی ژمارەییدا لە پێگەی (کوین دیسک)، پێشبینی بەرزبونەوەی نرخی ئەو دراوەی کردوە بۆ یەک ملیۆن دۆلار لە ماوەی ٥ ساڵی داھاتودا.
ئەو پسپۆڕەی بواری دراوە ژمارەییەکان بە پێگەی (یاھوو فاینانس)ی راگەیاندوە، پێشبینی دەکات خستنەڕوی دراوەکە لە ٥ ساڵی داھاتودا کەمببێتەوە، ئەوەش بەرزبونەوەی بەھای ئەو دراوە ژمارەییەی لێبکەوێتەوە.
بتکوین دیارترین دراوی کۆددارە لە جیھاندا، و بەھای بازاڕیی ئەو دراوە دەگاتە یەک ترلیۆن دۆلار، و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە بەھای دراوەکە لە بەرزبونەوەی بەردەوامدایە، بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆمپانیای (تێسلا) بڕیاریدا وەبەرھێنانی تێدا بکات، لە ئێستاشدا نرخی یەک بتکوێن ٥٧ ھەزار و ٢٣٨ دۆلارە.
|