كۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی 16 لە سەدی پشكەكانی لە دەستدا

22/08/2021
گەنەڵ ئێنێرجی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پشكەكانی گەنەڵ ئێنێرجی بە شێوەیەكی بەرچاو بۆ كەمترین ئاستەكانی چەند ساڵی رابردووی لە مامەڵەكانی لەندەن دابەزی، هۆكاری ئەو دابەزینەش بەهۆی ئەوەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت كاركردنی كۆمپانیاكە لە پڕۆژەكانی پەرەپێدانی كێڵگەی بنەباوی و میران بۆ گازی سروشتی هەڵبەوشێنێتەوە.

كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستانی نیازی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو گرێبەستی جۆری "هاوبەشی بەرهەمهێنان" نیشانداوە.
پشكەكانی ئەو كۆمپانیا توركیە بە رێژەی سەدا 16 دابەزین، ئەوەش نزمترین ئاستە لە دوای مانگی ئایاری ساڵی 2020ـەوە، كە بەهای هەر پشكێك بۆ 114 پێنسی بەریتانی دابەزی.
ئەمە لە كاتێكدایە، یەدەگی كێڵگەكانی بنەباوی و میران بە نزیكە 14 ترلیۆن و 800 ملیار پێ سێجا غازی سروشتی دەخەمڵێندرێت، كۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی پلانی هەبوو هەناردەی بازاڕەكانی بكات، سەرەڕای غازی سروشتی یەدەگی نەوتی خاوی كێڵگەكانی بنەباوی و میران بە 130 ملیۆن بەرمیل دەخەمڵێندرێت.