ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس دەکرێتەوە

21/08/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوای شاعیری گەورەی نەتەوەی کورد شێرکۆ بیکەس بەھاوکاری کۆمەڵگەی ماگرێت بەڕێوەچوو.

لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیران و ھونەرمەندانی کەسایەتی دیاری سلێمانی ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوای شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس  بەڕێوەچوو. 

لە مەراسیمەکەدا چەند وتارێک پێشکەشکران و تێدا باس لەبەرھەم و شیعرەکانی شاعیری کۆچکردوو کرا کە لەرێگەی کارەکانییەوە چ خزمەتێکی بەئەدەب و بەشیعری کوردی کردووە.