٥٧٠٠ پڕۆژە لە عێراق بە تەواونەکراوی جێھێڵدراون

20/08/2021
عێراق پڕۆژەی تەواونەکراو
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نزیکەی پێنج ھەزار و ٧٠٠ پڕۆژەی تەواونەکراو لە عێراق ھەیە، کە تەواوکردنیان زیاتر لە ١٠٠ ترلیۆن دیناری پێویستە.

فەلاح خەفاجی ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو پڕۆژانەی بەھۆی دابیننەکردنی بودجەوە راوەستان یان تەواونەکراون، دەگاتە نزیکەی پێنج ھەزار و ٧٠٠ پڕۆژە لە سەرتاسەری عێراق، کە ھەندێکیان زیاتر لە ١٠ ساڵە بەردی بناغەیان دانراوە،
وتیشی، تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا پێویستی بە زیاتر لە ١٠٠ ترلیۆن دینارە، ئەوەش ئەگەرێکی قورسە بۆ بودجەی ئەمساڵ و تەنانەت تاکو سێ ساڵی تریش.