نرخی نەوت لە ماوەی شەش رۆژدا بەڕێژەی ٥٪ دابەزیووە

19/08/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت لە شەش رۆژی رابردوودا و بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە سێ مانگی رابردوودا دابەزی.

نرخی نەوتی برێنت رۆژی پێنجشەممە دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٦٧ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھەروەھا نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە ٦٤ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە بازرگانانی نەوت بە تووندی نیگەرانی تەشەنەکردنی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دێلتان، بووەتە ھۆکاری ئەوەی وڵاتانی جیھان رێوشوێنەکانی ھاتووچۆ دووبارە تووند بکەن و ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو داناوە.

بەرزبوونەوەی قەبارەی بەنزینی کۆگاکراو لە ئەمریکاش یەکێکی دیکە لەو ھۆکارانە بووە کە نرخی نەوتی لە رۆژی پێجشەممە دابەزاندووە و کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاندووە، قەبارەی بەنزینی کۆگاکراو لە ئەمریکا ھەفتەی رابردوو ٦٩٦ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە .