نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزی

06/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە کاریگەری تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھندستان نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە ٦٨ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیھان نرخی نەوت نزیک بووەوە لە ٧٠ دۆلار بەڵام لە ئێوارەدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٢٨ سەنت دابەزی و بە ٦٨ دۆلار و ٦٨ سەنت فرۆشرا و خاوی تەکساسیش ٣١ سەنت نرخەکەی دابەزی و بە ٦٥ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.


ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ئاشکرای کردووە لە ئەنجامی زۆر بوونی پێکوتەی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان و ڕێگەدان بە گەشت کردن و خستنەوەگەڕی پیشەسازیەکان، چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت لە چەند مانگی داھاتوو لە دەوروبەری ٨٠ دۆلار تۆمار بکات.