لە ھەرێم ٥٩٢ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون
کوردسات نیوز
لە ھەرێمی کوردستان ٥٩٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١٧٩ تووشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٩٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١١٧٩ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
|