نرخی بەنزین لە ھەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

15/08/2021
نرخی بەنزین ھەرێمی کورستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تا دێت لە ھەرێمی کورستان نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە و بەشێوەیەک پێشبینی دەکرێت ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵ ببێتە ٩٠٠ دینار لەکاتێکدا، ئێستا لیترێک بەنزینی سوپەر ١٠٠٠ دیناری تێپەڕاندووە.

لەئێستادا یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵ لەبەنزینخانەکانی ھەرێم لەنێوان بە ٨٢٥ بۆ ٨٧٥ دینار دەفرۆشرێت ، بەشێک لە ھۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھاوردەکردنی بەنزین لە ئێرانەوە کەمتر بۆتەوە و  بەشێکی دیکەیش پەیوەندیی بە دانانی مەرجی حکومەتە بۆ ھێنانی بەنزینێک کە ئۆکتانی لە ٩٢ کەمتر نەبێت.
ھەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە ٧ ملیۆن لیتر بەنزینە، لەو بڕە تەنیا نزیکەی ١ ملیۆن لیتر بەرھەمی ناوخۆییە و ئەوی دیکەی ھاوردە دەکرێت، لە ئێستا داھاوردەکردن کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە ھۆی گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێم .