زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣٠٢ ھەزار کەس لە جیھاندا بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

10/08/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ماوەی کەمتر لە ٢ ساڵدا ، زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار لە جیھاندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی ئامارێک کە لەلایەن زانکۆی ھۆپکنزی ئەمریکیەوە بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٣ ملیۆن و ٣٣٠ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی کۆرۆنا بوون و کە زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٣٠٢ ھەزاریان گیانیان لە دەستداوە.


لە ڕووی ڕیزبەندی وڵاتانیشەوە لە ئامارەکانی کۆرۆنادا، تا ئێستا ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە و نزیکەی ٣٦ ملیۆن کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٦١٧ ھەزار و ٣١٨ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، لە دوای ئەمریکاش بەڕازیل لە پلەی دووەم و ھندستان لە پلەی سێیەمی وڵاتاندان لە ڕووی زۆری ئامارەکانی کۆرۆناوە.