بازاڕی ڕەشی کارتی ساختەی کۆرۆنا لە جیھان گەرم بووە

08/08/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای ئەوەی بەشێک لە حکومەتەکانی جیھان وەرگرتنی ڤاکسینیان کردە مەرج، دەرھێنانی کارتی ساختەی ڤاکسین لە جیھان پەرەی سەندووە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، بازاڕی ڕەشی دەرھێنانی کارتی ساختەی وەرگرتنی ڤاکسین گەرم بووە و ئامانجیش لەم کارە ئەوەیە خەڵک لە ڕێگای ئەم کارتەوە بتوانن گەشت بکەن و بەشداری لە ئاھەنگ و بۆنە وەرزشی و کۆمەڵایەتی و ھونەرییەکاندا بکەن.


بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم کارتانە لە بەشێک لە بازاڕە گەورە ئۆنلاینەکانیش دەفرۆشرێن لەوانەش ئیبەی و ئەمازۆن.


تا ئێستا چەند وڵاتێک وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بوونی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان کردووە بە مەرجی چوونە وڵاتەکانیان و بەشداریکردن لە بۆنە گشتییەکان.