ئینتەر میلان نرخی لۆکاکۆ بۆ چێڵسی دیاری دەکات

04/08/2021
رۆمێلۆ لۆکاکۆ یانەی چێڵسی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

راپۆرتە ھەواڵیەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکرد کە یانەی ئینتەر میلان ئۆفەرێکی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیی یانەی چێڵسی بۆ کڕینی رۆمێلۆ لۆکاکۆ رەتکردووەتەوە ، بەڵام ئامادەن بەبڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ ھێرشبەرەکەیان بە یانە لەندەنییەکە بفرۆشن .

رۆژنامەی گاردیان لە ھەواڵێکیدا ئەوەی خستبووەڕوو کە ئیدارەی چێڵسی لە یەکەم ئۆفەردا بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ مارکۆس ئەلۆنسۆی پێشکەش ئینتەر کردووە بۆ گواستنەوە لۆکاکۆ، بەڵام ھەرزوو ئینتەر ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە .
بە پێی ھەواڵێکی کەناڵی سکای سپۆرتس ، ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە سەرەڕای ئەوەی لەسەرەتاوە سور بوون لەسەر ئەوەی ھێرشبەرە بەلژیکییەکەیان بۆ وەرزێکی تر بھێڵنەوە ، بەڵام بەھۆی قەیرانە داراییەکانیانەوە ئامادەن دەستبەرداری بن ئەگەر بێت و چێڵسی بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکات .
لۆکاکۆی تەمەن ٢٨ ساڵ وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ئینتەر میلان پێشکەشکرد و بە تۆمارکردنی ٢٣ گۆڵ سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولی ئیتاڵی .