پەروەردەی عێراق: مامۆستایان و خوێندکاران ناچار ناکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین
وەزارەتی پەروەردەی عێراق
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، پێشنیارێکی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بە زۆرە ملێ رەتدەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی پێشنیاری کردووە، تەواوی ستافی پەروەردە بە خوێندکار و مامۆستا و فەرمانبەرانەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بەڵام ئەوان پلانی نییە خوێندکار و مامۆستا و فەرمانبەران ناچار بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە، لە کاتێکدا خوێندنگەکان لە رووی خۆپارێزییەوە کۆنترۆڵکراون.
لیژنەی ڕووبەروبوونەوەی قەیرانەکانیش لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند: تێچووی چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا لە سەرحکومەت زیاترە لە (١٥٠) دۆلار، بۆیە حکومەت لە ڕووی داراییەوە ناتوانێت بەسەر شەپۆلی سێھەمی کۆرۆنادا زاڵ بێت.
|