مەکسیک: بەھۆی کەوتنە خوارەوەی میترۆیەک نزیکەی ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە

04/05/2021
شاری مەکسیک
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە ھۆی دارووخانی پردێکی شەمەندەفەری میترۆ لە پایتەختی مەکسیک میترۆکە لە رێرەوی خۆی کەوتووەتە خوارەوە و بەھۆیەوە چەند بریندارو گیانلەدەستدانێکی لێکەوتەوە.

لە پایتەختی شاری مەکسیک میترۆیەک بەھۆی رووخانی پردی پەرینەوەکەیەوە لە نزیک وێستگەی ئۆلیفۆس لەسەر ھێڵی ١٢ لە باشووری پایتەختی مەکسیک کەوتووەتە خوارەوە و بەھۆیەوە نزیکەی ٢٣ کەس گیانی لەدەستداوەو ٧٠ کەسیش برینداربوون.

مایۆر کلاودیا سەرۆکی شارەوانی مەکسیک ڕایگەیاند، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون حەوتیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و دانەیەکیشیان منداڵە.