بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎بۆ شەهیدبوونی محەمەد رەشید ژاڵەیی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

18/10/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆکی یەکێتی بۆ شەهیدبوونی "محەمەد رەشید ژاڵەیی" کارمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێم پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت بەڵێن بە خانەوادە سەربەرزەکەی شەھید محەمەد و ھاوڕێیانی دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەکەینەوە و ھیچ بوارێک بۆ تیرۆریستان ناھێڵینەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...

شەھیدبوونی کاک محەمەد رەشید ژاڵەیی، کارمەندی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاکی کوردستاندا، لە قووڵایی دڵمانەوە نیگەرانیکردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، ھاوڕێیان و ھێزەکانی ئۆپراسیۆن دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم شیفای بریندارەکان بدات.

‎دڵنیایی بەھەموولایەک دەدەین ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان ھێڵی سوورە و تاوەکو خاوەنی ئەو ھێزە قارەمان و تێکۆشەرانە بین، ژیانی خەڵکەکەمان لە ئارامی و ئاسایشدا دەبێت. بەڵێن بە خانەوادە سەربەرزەکەی شەھید محەمەد و ھاوڕێیانی دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەکەینەوە و ھیچ بوارێک بۆ تیرۆریستان ناھێڵینەوە.

‎خوای گەورە شەھید محەمەد بە بەھەشتی بەرین شادبکات  و سەبووری بەھەموو لایەک ببەخشێت.


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان