مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی شێخ عەبدول یانکرد

16/10/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٠/١٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی تێکۆشەری دێرین و زیندانی سیاسی عەبدولڕەحمان قادرغەفور ناسراو بە شێخ عەبدول یانکرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت  لە نزیکەوە لە تەندروستی شێخ عەبدول یان پرسی و چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیان پێشکەشکرد لەپای رۆڵ و ماندووبوون لەشۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە رابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی مێژوو و خەباتی پاکی شێخ عەبدول یانکرد وەک قارەمانێکی زیندان کە بە ورەی قایم و خۆڕاگری لەگەڵ ھاوڕێکانیان بوونە نموونەی ئازایەتی و قارەمانێتی کوڕانی یەکێتی کە زیندانەکان و دڕەندەیی بەعسیش نەیانتوانی ورەیان بڕوخێن بەڵکو بە پێچەوانە وزەو تینی زیاتر ئەدایەوە بە خەباتی کوردایەتی بۆیە ئەمڕۆ یەکێتی شانازی بەو رابردووتانەوە دەکات .

شێخ عەبدول وێڕای دەربڕینی سوپاس گوزاری  بۆ سەردان وبەسەرکردنەوەکەی  تەئکیدیکردەوە خەبات و تێکۆشانیان لەپێناو بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کورد بووەو ئەمڕۆش بەدیھێنانی خواستی خەڵک ، گۆڕانکاری لەم حکومڕانییە چەوتە ھەر بە یەکێتی دەکرێت .