عەزیز عەلی: خانەنشینی سەربازی موچەی ئەیلول و تشرینی یەکەم بە ھاوتکراوی وەرناگرن

16/10/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری خانەنشینی سەربازی لە سلێمانی رایگەیاند، خانەنشیانی سەربازی موچەی مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەم بە ھاوتاکراوی وەرناگرن و لە تشرینی دووەمدا موچەکانیان ھاوتا دەکرێت.

عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی سەربازی لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی  رایگەیاند، بۆ مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەم، خانەنیشانی سەربازی موچەکانیان بە یاسا کۆنەکەی خانەنشینی وەردەگرن و تائێستا بڕیاری ھاوتاکردنی موچەکانیان بەپێی یاسایی خانەنشینی یەکگرتووی عیراق نەدراوە.

وتیشی، لەئێستادا لیژنەیەک پێکھێنراوە لەنێوان ھەرێم و بەغداد بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشەیە، بەڵام بەغداد تائێستا رەزامەندیداوە لەسەر ئەوەی تەنھا موچەی خانەنیشانی مەدەنی ھاوتا بکرێت، بەڵام بۆ سەربازی بڕیار نەدراوە.

عەزیز عەلی راشیگەیاند، بڕیارە مانگی تشرینی دووەم ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت و خانەنشینانی سەربازی موچەکانیان بە ھاوتاکراوی وەربگرن، وتیشی، لەکاتی ھاوتاکردنی موچەکانیان گۆڕانکاری لە موچەی خانەنشینی سەربازی جیاوازدەبێت، پلەباڵاکانی سەربازی زەرەرمەند دەبن و موچەکانیان کەمدەکات، بەڵام پلەکانی دیکە موچەکانیان زیاد دەکات، ھەندێک کەشیان ھیچ گۆڕانکاریک لە موچەکانیان روونادات.

ھاوتانەکردنی موچەی خانەنشینی سەربازی لەکاتێکدایە کە ماوەی دوو مانگە خانەنشینانی مەدەنی موچەکانیان بە ھاوتاکراوی وەردەگرن.