شاڵاو کۆسرەت رەسول: تاکە ھێز لە کوردستان بتوانێت ئەم ناعەدالەتی و جیاوازییە چاک بکات یەکێتییە
مەریوان عەبدوڵا
شاڵاو کۆسرەت رەسول رایدەگەیەنێت، تاکە ھێز لە کوردستان بتوانێی ئەم ناعەدالەتی و جیاوازییە چاک بکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسول سەرۆکی لیستی ١٢٠ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکە کرد و لەمیانی دیدارەکەدا باسی لەوەکرد، کە چۆن ئەم حکومەتە بە بەرنامە دانیشتووانی ھەولێری پەراوێز خستووە و خزمەتیان ناکات، تەنانەت لە مافە سەرەتاییەکانیان بێ بەشن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول رایگەیاند، تاکە ھێز لە کوردستان بتوانێت ئەم ناعەدالەتی و جیاوازییە چاک بکات و بە یەک چاو سەیری ھەمووان بکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
ھاوکات داواشی لێکردن لە رۆژی دەنگدان ھیمەت بکەن و دەنگ بە لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن.
|