کامالا ھاریس: فشار لە ئیسرائیل دەکەین بۆ راگرتنی ھێرشەکانی سەر غەززە
مەریوان عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ھەموو جۆرە فشارێک لەسەر ئیسرائیل دروست دەکەن بە مەبەستی راگرتنی ھێرش و بۆردوومانەکانی بۆسەر کەرتی غەززە.
کاملا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند، کاتێک بیر لە ھەڕەشە و مەترسییەکاتنی حەماس و حزبوڵا و ئێران دەکەنەوە لەسەر ئاسایش و ئارامی ئیسرائیل، ھیچ گومانیان نامێنێت کە پێویستە واشنتۆن لە ھەموو روویەکەوە پشتیوانی و ھاوکاری تەلئەبیب بکات.
وتیشی، لە پێناو رزگارکردنی خەڵکی مەدەنی لە ھێرش و بۆردومانەکان و ئەو نەھامەتییەی بەدەستییەوە دەناڵێنن لەگەڵ رزگارکردنی سەرجەم بارمتەکان، ھەموو جۆرە فشارێک لەسەر حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دروست دەکەن بە مەبەستی راگرتنی ھێرش و بۆردوومانەکانی سەر کەرتی غەززە.
|