سەرۆکی یەکێتی وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا

07/10/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا و نوێنەرایەتی تەواوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەکات.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆنگرەی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخواز بەیەکێک لەسەرۆکەکانی ئەو ھاوپەیمانێتە ھەڵبژێردرا، کە ١١٩ حزبی سوشیال دیموکراتی جیھانی لەخۆدەگرێت.

د. دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی وەفدی یەکێتی کە بەنوێنەرایەتی یەکێتی لە سانتیاگۆ لەچیللی بەشداری کۆنگرەی ھاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان دەکات رایگەیاند، سەرۆک بافڵ یەکێکە لە سەرۆکی ھاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان کە وەک ئەنجومەنێکی سەرکردایەتییە و ٩ ھاوسەرۆکن و سەرۆک بافڵ یەکێکیانە.

وتیشی، ھاوپەیمانێتیەکە ١١٩ حزبی سۆشیال دیموکراتی لە جیھاندا لەخۆگرتووەو ئەو پۆستی سەرۆکایەتییە بۆ سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستکەوتێکی پڕبایەخی سیاسییە کە لەنێو ئەو ١١٩ حزبە جیھانییەدا بۆ یەکێتی و حزبێکی کوردستانییە.