کوردسات نیوز زانیاری لەسەر خەرجکردنی موچەی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم ئاشکرا دەکات

07/10/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی عیراق رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی موچەی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم و چاوەڕواندەکرێت ئەمرۆ پارەکە رەوانەبکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  ئێوارەی رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی ئیمزای کردوە لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێم بە ھێزی پێشمەرگەشەوە و چاوەروان دەکرێت ئەمرۆ پارەکە بخرێتە سەر حسابی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبو ، دوای خەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبرینانەی لە موچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب راگیرابون لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەو ، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت .