خامنەیی: ھێرشەکەی ساڵێک لەمەوبەری حەماس ئیسرائیلی ٧٠ ساڵ بەرەو دواوە گەڕاندەوە

07/10/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت ئەو ھێرشەی ناونرا "تۆفانی ئەقسا" ئیسرائیلی بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ بەرەو دواوە گەڕاندەوە.

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەیەندراوێکدا تایبەت بە تێپەڕوونی ساڵێک بەسەر ھێرشە مووشەکییەکەی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ژێری ناوی تۆفانی ئەقسا، رایگەیاندووە، ئەو ئۆپراسیۆن و ھێرشە گرنگە بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ ئیسرائیلی بەرەو دواوە گەڕاندووەتەوە.

لە وتارەکەی ھەینی رابردووشدا خامنەیی وتی، بەھیچ شێوەیەک ئیسرائیل ناتوانێت سەرکەوتن بەسەر بزوتنەوەی حەماس و حزبوڵای لوبنانی و بەرەی مقاوەمە بەدەست بھێنێت، وڵاتانی ناوچەکەش توانای بە دیھێنانی ئاسایش و ئارامییان ھەیە، بەڵام دەستوەردانی بیانی رێگرێکی گەورەیە.