باسم عەوادی: ناسەقامگیریی عیراق زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دەگەیەنێت

06/10/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا



وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، حکومەت ھەموو ھەوڵێکی داوە بۆ دوور راگرتنی عیراق لە گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئاستەکانی ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی، ھەموو ھەوڵێکی داوە بۆ دوور راگرتنی عیراق لە گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و مەیدانی شەڕ، بەو پێیەی یەکەم پارێزەر و بەرگریکارە لە وڵات.

ئەوەشی خستەڕو،  حکومەتی فیدراڵ لایەنە ناوخۆییەکان و وڵاتانی دەرەوەی ئاگادارکردووەتەوە، لەوەی ناسەقامگیری عیراق کەشێکی نەرێنی لێدەکەوێتەوە و زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دەگەیەنێت، لە رووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە.

باسم عەوادی وتیشی، حکومەتی فیدراڵ ھەموو رێوشوێنێکی سەربازی و ئەمنی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری عیراق.