پاسەوانی سنوور بۆ رێگریی لە سوپای تورکیا سێ بنکەی سەربازیی دامەزراند

04/05/2021
کانی ماسێی بنکەی سەربازی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق سێ بنکەی سەربازییان لە ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی دادەمەزرێنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھێزەکانی پاسەوانی سنوور بەمەبەستی رێگرییکردنی لە لەشکرکێشی زیاتری سوپای تورکیا سێ بنکەی سەریازییان لە چەند شوێنێکی ستراتیژی ناحیەی کانی ماسێ دامەزراندوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان تورکیا لە زناری کێستەی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ چەند بنکەیەکی تری سەربازی دامەزراندوە و نزیکەی دوو ھەفتەیە بە بەردەوامی سنورەکە بۆردومان دەکات و تۆبخانەکانیی چەندین شوێنیان تۆبباران کردوە.