فەرمانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئیمزا دەکرێت

01/10/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

سبەینێ فەرمانی بەگرێبەستکردنی سەرجەم وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئیمزا دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە نوێنەرانی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیاند، دوای ھەوڵە بەردەوامەکانی د. ئارام محەمەد قادر سبەینێ فەرمانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان ئیمزا دەکرێت و راستەوخۆ وەزیری خوێندنی باڵا بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکارەکانی تری دەستبەکاربوونیان، فەرمانی وەزارییان بۆ دەردەکات و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "بە ھەوڵی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرجەم وانەبێژانی ساڵەکانی ٢٠١٤ تاکو ٢٠٢٤ دەکرێنە گرێبەست".