تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی عیراق بەھۆی ھێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە راگیران
مەریوان عەبدوڵا
ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییکردن رایدەگەیەنێت، بەھۆی ھێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە بڕیاردراوە بەداخستنی ئاسمانی عیراق تا ئەو کاتەی کۆتایی بە کردە سەربازییەکان دێت.
کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییکردن رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوەی عیراق پێی راگەیاندون، کە بڕیاریانداوە بەداخستنی ئاسمانی عێراق و راگرتنی ھەموو جۆرە جوڵەیەکی فڕۆکەوانی تا ئەوکاتەی کۆتایی بە ھەڵدانی مووشەک و کردە سەربازییەکان دێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، عیراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی پێکھێناوە بۆ چاودێریکردنی ئاسمانی عیراق و بڕیاردان لە کردنەوەی بەرووی فڕۆکەخانەکاندا.
|